بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 9ی ڕەشەمە لە هێرشی هاوبەشی ئەمریکای تاوانبار و ڕژیمی زایۆنیستی، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی شەهید بوو.
دەولەتی ئێران 40 ڕۆژ تازیەباری گشتی و 7 ڕۆژ داخرانی دامودەزگاکانی بە بۆنەی ماتەمینی شەهادەتی ڕێبەری باڵای ئێران، راگەیاند.
تازیەباری خەڵکی ئێران و جیهانی ئیسلام
دوای پشت ڕاستبوونەوەی هەواڵی شەهادەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران، خەڵک بەرەو گۆڕەپانە سەرەکییەکانی شارەکان بەڕێکەوتوون یا ڕۆیشتوونەتە ناو مزگەوتەکان و بە خوێندنی قورئان و شین و گریان تازیەدەگرن.
هەروەها ڕێبەران و سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی خەم و پەژارەی خۆیان ڕاگەیاند.
لایەنگران و پەیڕەوانی ئایەتوڵلا خامنەیی لە جیهان دژی ئیسڕائیل و ئەمریکا هەستانەوە
Your Comment